ھەڤال ئەبوبەکر دەوامی فەرمانگەکانی راگرت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرو دابەزینی پلەكانی گەرماوە بڕیاردراوە دوو رۆژ پشووی فەرمی بێت لەتەواوی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەكان بڕیاردراوە كە رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی ئەم هەفتەیە واتە رۆژانی 18و19 ئەم مانگە لەتەواوی فەرمانگەكانی سلێمانی بكرێتە پشووی فەرمی.
وتیشی: ئەم بڕیارە ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە كە لە ئەركی خزمەتگوزاری و ئێشكگریدان.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا بۆماوەی حەوت رۆژ تاقیكردنەوەكان دوابخرێت و لەسەرەتای وەرزی دووەم ئەوتاقیكردنەوانەی ماون ئەنجام بدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم پێشبینی كردووە بەهۆی هاتنی شەپۆلی ساردو سەرمای سیبریا بۆناوچەكە پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكان بۆ ژێر سفری سەدی دابەزن.

