حوسییەکانی یەمەن هێرشیکیان بۆ شاری ئەبوزەبی ئەنجامدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژاسنی رۆیتەرز بڵاویکردەوە لە نزیک فرۆکەخانەی ئەبوزەبی سێ بارهەڵگر تەقینەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و شەش کەسی تریش برینداربوون، بەرپرسانی ئیماراتیش تا ئێستا رایاننەگەیاندووە کە حوسییەکانی یەمەن هێرشەکەیان ئەنجام دابێت.
پۆلیسی ئەبوزەبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریان خستووە پارچەی فڕۆکەیەکی بچوک لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزراونەتەوە کە رەنگە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووبێت و تەقینەوە و ئاگرەکەی دروستکردووە"، باسی لەوەش کردووە کە "هیچ زیانێکی بەرچاو" لە ئەنجامی تەقینەوەکە نەبووە.
لەلایەکی ترەوە، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە کە "چەقی ئیماراتیان" کردووەتە ئامانج و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە حوسییەکان فرۆکەخانەی ئەبوزەبی بە ئامانج دەگرن و پێشتریش لە ٢٠١٨ هێرشێکی هاوشێوەیان ئەنجامدا.
حوسییەکانی یەمەن کە ئێران پشتگیریان دەکات لەسالی ٢٠١٥ ەوە لە جەنگدان لەگەڵ هاوپەیمانی جەنگی یەمەن بە سەرکردایەتی سعودیە و لە هاوپەیمانییەتەییەکەدا ئیماراتیش بوونی هەیە.

