تاڵیبان کچان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوهندهکانى خوێندن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تاڵیبان بڕیاری داوە کچان بگەڕێنێتەوە بۆ خوێندنگاکانی وڵاتەکە، پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە و پاش داگیرکاریی تالێبان، کچان دابڕان لە خوێندن.
ئاژانسی هەواڵیی ئەلجەزیرە لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، سەرکردەی دیاریی نێو تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید ڕایگەیاند، ناوەندە پەروەردەییەکانی ئەفغانستان هۆڵەکانی خوێندن بۆ کچان و ژنانی ئەفغانستان لە 21ی ئاداری ئەمساڵەوە دەکەنەوە.
هەرچەندە سوپای تاڵیبان بە فەرمیی کچان و ژنانی ئەفغانستانی ڕانەگرتبوو لە خوێندن؛ بەڵام گرووپە چەکدارەکانیان، خوێندنیان لە ژنان و کچانی زۆرینەی وڵاتەکە قەدەغە کردبوو.
زەبیحوڵا موجاهید ئەوەشی ڕاگەیاند، "لە هەندێ ناوچە بەهۆی بارودۆخی ئابووریی وڵاتەوە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگیراون؛ پێویستە کاریان لەسەر بکەین و ئەوانیش بکەینەوە".

بابهتی پهیوهندیدار
