نێچيرڤان بارزانى و هادى عامرى له هه‌ولێر کۆبونه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێشوازى له هادى عامرى سه‌رۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لفەتح كرد.
له ديدارێكدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه و گرفته‌كانى به‌ردەم پرۆسه‌ى سياسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى پرۆسه و سه‌قامگيريى سياسى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان به گفتوگۆ كرده‌وه و هيوايان خواست لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان كۆبكاته‌وه.
ئەمرۆ هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح گەیشتە هەولێرو لەگەڵ سەرۆکى پارتى و بەرپرسانى دیکەى ئەو حزبە کۆبووەتەوە سەبارەت بە چەند پرسێکى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
