وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات
"هەر پێشمەرگەیەك تا ئەم بەروارە ڤاكسینی وەرنەگرتبێت مووچەكەی ڕادەگیرێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پێشمەرگە دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین دادەنێت و رایدەگەیەنێت تا 20ی ئەم مانگە، هەر پێشمەرگەیەك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و موچەكەی رادەگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین، لەزوترینكاتدا لە نزیكترین بنكەی تەندروستی ڤاكسین وەربگرن، دوا مۆڵەتیش بۆ وەرگرتنی ڤاكسین 20/1/2022 ەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو: لەو كاتە بەدواوە، هەركەسێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و موچەكەی رادەگیرێت. یەگوێرەی دواین بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كە چواری ئەم مانگە دەریكردووە، بڕیاردراوە تا 2-1-2022 مۆڵەت بدرێتە فەرمانبەرانی حكومەت بەهەردوو راژەی شارستانی و سەربازیەوە تا ڤاكسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

