لەسبەینێ وە شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین دەستپێدەكاتەوە

"كەشناسی باس لەو ناوچانە دەكات كە بەفریان لێدەبارێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ قۆناغی دووەمی بەفربارین دەستپێدەكات و سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: پێشتر پێشبینیمان كردبوو شەپۆلێكی بەفربارین بەدوو قۆناغ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە بۆ رۆژی چوارشەممە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما زیاتر دابەزن و لەگەڵ خۆشیدا نزمە پاڵەپەستۆیەك تێكەڵ دەبێت و دووبارە بارین دەستپێدەكاتەوە.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی پلەكانی گەرما زۆر نزمە پێشبینی دەكرێت بارینەكە زیاتر بەشێوەی بەفربارین بێت. بەڕێوەبەری كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: لە نیوەڕۆی چوارشەممەوە بەفربارین لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات، ئێوارەی هەمان رۆژیش لە هەولێر دەبارێت و سنووری ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ئەمە تاوەكو پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

لە رۆژی یەكشەممەوە شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بە جۆرێك لە هەندێك شوێن زیاتر لە مەترێك بەفر باریوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار