كەشناسی هەرێم: ئەم ناوچەیەی هەرێم 19 پلە ژێر سفری تۆماركردووە

كەشناسی پلەی گەرمای ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردووەتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، شارۆچكەی پێنجوێن لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزمترین پلەی گەرمای تێدا تۆماركراوە، كە 19 پلە ژێر سفر بووە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند:شارۆچكەی پێنجوێن لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزمترین پلەی گەرمای تێدا تۆماركراوە، كە بریتیبووە لە 19 پلە ژێر سفری سیلیزی، ماوەت 13 پلە ژێر سفر، حاجی ئۆمەران هەشت پلە ژێر سفر، هەڵەبجە 12 پلە ژێرسفر، چۆمانیش هەشت پلە ژێر سفر بووە.

لەبارەی پلەی گەرمای پارێزگاكانەوە كەشناسی نوسیویەتی، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی شەش پلە ژێر سفر ، لە كەركوك یەك پلە ژێرسفر، لە هەڵەبجە 12 پلە ژێر سفر، لە هەولێر یەك پلە و لە دهۆك یەك پلە ژێر سفر پلە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار