گروپێکی کوردی لەتورکیا بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم بۆ تورکیای گرتە ئەستۆ

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە،تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان، بەرپرسیارێتیی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەکەی مەڕەشی لەئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندوووە "بە تەکنیکیکی تایبەت تەقێندراوەتەوە."

وەک میدیای پەکەکەئاشکرایکردووە، تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، “ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووەم، هێزەکانی ئێمە بۆری نەوتی مەڕەش/پازارجخ-یان، بە تەکنیکێکی تایبەت تەقاندەوە و دواتر هێزەکانمان بە سەلامەتیی گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ”ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەکردنەوەی گەلە بندەستەکەمان، توێژی کرێکار، بەرخۆدێرانی زیندان، شەهیدکردنی دەیان شۆڕشگێڕ لەلایەن فاشیستەکانەوە، بووە”. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە، "لەبەرامبەر تەواوی ئەو کۆمەڵکوژییانەی، ئاکەپە/مەهەپە بەسەر گەلی کورددا هێناویانە، لێپرسینەوە دەکەن و تۆڵەیان لێدەکەنەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار