كەشناسی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری بەفربارینی بڵاوكردەوە لەم ناوچەیەی هەرێم زۆرترین بەفر باریوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین بەفر لە سنووری كێلێ و كەمترینیش لە قەزای بەردەڕەش باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: وەك ئەوەی كە پێشبینییان بۆ كردبوو بەفر لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باریوە، زۆرترین رێژەی بەفر بارین لە سنووری كێلێ بووە كە 90 سانتیمەتر بووە و كەمترینیش لە بەردەڕەش بووە كە تەنیا یەك سانتیمەتر بووە.
بەوتەی كەشناسی زۆرترین بەفر كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا لەناو سەنتەری شارەكان باری بێت، لە شاری سلێمانی بووە كە 13 سانتیمەتر بووە، دوای ئەوە دهۆك بە حەوت سانتیمەتر و هەولێر بە چوار سانتیمەتر دێن.
وەك كەشناسی هەرێم بڵاویكردووەتەوە بەفر بارینی 24 كاتژمێری رابردوو تاوەكو كاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناوچە جیاوازەكان بەم شێوەیە بووە: سنووری كێڵێ 90 سانتیمەتر هەڵشۆ 60 سانتیمەتر سیدەكان 50 سانتیمەتر ناحیەی هێرۆ 45 سانتیمەتر پیرمام 42 سانتیمەتر حاجی ئۆمەران 40 سانتیمەتر یاخسەمەر 40 سانتیمەتر دینارتە 40 سانتیمەتر ئامێدی 39 سانتیمەتر سەرسەنگ 38 سانتیمەتر كانی ماسی 38 سانتیمەتر شەقلاوە 32 سانتیمەتر ئاكرێ 27 سانتیمەتر تەوێڵە 26 سانتیمەتر رواندز 22 سانتیمەتر هیران 22 سانتیمەتر چوارتا 20 سانتیمەتر قەڵادزە 20 سانتیمەتر قەرەداع 17 سانتیمەتر بیارە 15 سانتیمەتر بەرزنجە 15 سانتیمەتر سلێمانی 13 سانتیمەتر سەركەپكان 11 سانتیمەتر ئاغجەلەر 9 سانتیمەتر چەمچەماڵ 9 سانتیمەتر دهۆك 7 سانتیمەتر گردەسێن 7 سانتیمەتر سەنگاو 5.5 سانتیمەتر شوان 5 سانتیمەتر زاخۆ 4 سانتیمەتر هەولێر 4 سانتیمەتر كۆیە 4 سانتیمەتر دارەشەكران 3 سانتیمەتر چوارقوڕنە 3 سانتیمەتر ڕانیە 2 سانتیمەتر بەردەڕەش 1 سانتیمەتر.

