وەزارەتی كارەبا ئەمپێرەكانی كارەبای هاوڵاتیانی كەمكردەوە دوو بڕیاری لەبارەی دۆخی كارەباوە دەركردووە و تا مانگی شوبات جێبەجێ دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما كارەبای كارگەكانیان بڕیوە و بڕی ئەمپێری كارەبای ماڵانیش كەمكراوەتەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا كرد، كە بەھۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر كارەبا بۆ حەوت هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرھەمھێنانیش سێ هەزار و 500 مێگاواتە.

وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە پێناو زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و كەمكردنەوەی پچڕانی كارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران.

یەكەم- ڕاگرتن و كەمكردنەوەی كارەبای كارگە گەورەكانی كوردستان و پێدانی بە ھاووڵاتییان.

دووەم- سنوورداركردنی پێوەری زیرەكی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا كۆتایی مانگی شوبات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار