مهسرور بارزانى سێ یهکهمهکانى زانکۆ دادهمهزرێنێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێى بڕیارى ژمارە 123ى ئەنجوومەنى وەزیران کە لە رێککەوتى 1ی کانوونی یەکەمى 2021 دەرچووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
دەرچووەکان ژمارەیان 1685 کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتەکانى دیکە دادەمەزرێندرێن.

بابهتی پهیوهندیدار
