هه‌ده‌په: له‌تورکیا له‌هه‌ر کاتژمێرێکدا نرخى شتومه‌کێک گران ده‌بێت و ڕێژه‌ى بێکارى زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان رایگه‌یاند:" ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد هێشتاش به‌رده‌وامه له ساڵی 2022دا هه‌مو كاتژمێرێك شتێك گران ده‌بێت".
ئه‌برو گونای، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"هێشتا دیمه‌نه‌كانی ده‌ركردنی په‌رله‌مانتارانمان له‌به‌ر چاوماندایه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد هێشتاش به‌رده‌وامه، پێشتر به قه‌یومه‌كان ئه‌و كاره‌یان كرد و هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانییه‌كانی ئێمه‌یان له‌كار دورخسته‌وه، دواتر پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانمان هه‌ڵگرت".
ئه‌برو گونای، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له خولی 27هه‌میندا پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانیان له‌یلا گیوڤه‌ن، مو‌سا فارسئۆگیولاری و عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌ری ئوغڵو هه‌ڵگرت و "كوده‌تای سیاسیان ئه‌نجامدا، ئێستاش ده‌یانه‌وێت هه‌مان كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌مرا گوزه‌لدا جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و وێنانه‌ی سه‌مرا گوزه‌ل كه له كاتی قۆناغی چاره‌سه‌ریدا كێشراون و دوای شه‌ش ساڵ ده‌یانخه‌نه‌وه به‌رباس و ده‌یانه‌وێت ئه‌و وێنانه بكه‌ن به كه‌رسته‌ی ئۆپراسیۆنه سیاسییه‌كان".
وته‌بێژی هه‌ده‌په باسی له‌وه‌شكرد، كۆمه‌ڵگای توركیا له ناو سنوره‌كانی سیستمدا، ناچار و مه‌حكومی لایه‌نی سیاسی دولایه‌نه نییه و وتی، "گه‌ڕانه‌كانمان به‌دوای رێگای سێهه‌م به‌رده‌وامه، به‌و هیوایه‌ی كه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك له 18ی كانونی دوه‌مدا ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی دیكه كۆبوینه‌وه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بو، بۆ سیاسه‌تی توركیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بو، دوای كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه، هه‌مو بنده‌ستان، سته‌ملێكراوان، تێكۆشه‌رانی ژن، گه‌نجان باسیان له‌وه‌كردوه كه ئه‌وان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هاوڵاتیبونی یه‌كسان و هاوكارانی تێكۆشان خه‌بات ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان رونیشیكرده‌وه، "ئامانجی ئێمه داهاتوی گه‌لانی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له توركیایه‌كی ئارام پێكه‌وه بژین".

