توركیا دوو ئۆتۆمبێلی لەشەنگال كردە ئامانج میدیای پەكەكە و پارتی لەوبارەیەوە زانیاری جیاواز بڵاو دەكەنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە شەنگال، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە دەوروبەری دۆڵی شیلۆ هێرشی كردە سەر دوو ئۆتۆمبێل، میدیای پەكەكە دەڵێت تا ئێستا ئەنجامەكانی ئەو هێرشە نەزانراوە، بەڵام میدیای پارتی دەڵێت دوو ئەندامی پەكەكە بەهۆیەوە كوژراون.
میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە: ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەكی دوای نیوەرۆ لە شەنگال، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە دۆڵی شیلۆ دوو جار هێرشیكردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێل و تا ئێستا نازانرێت لەو هێرشەدا هیچ كەسێك كوژراوە یان برینداربووە.
بەڵام میدیاكانی پارتی بەتایبەتیش مەسرور بارزانی دەڵێن: بەهۆی هێرشەكەوە بۆ سهر پێگهكانی پهكهكه له ناوچهی شیلۆ له چیای شەنگال، دوو چهكداری پهكهكه كوژراون.
هاوكات دژهتیرۆری پارتی رایگهیاندووە: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە و سێ بنكه و بارەگا ئەو چەکدارانەی له چیای شەنگال کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند چەكدارێكی پەكەكە كوژراون كە یەكێكیان بەرپرسی سەربازی بووە.

