نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت حکومەتی نوێی عێراق کێشەکانی هەولێر-بەغدا چارەسەربکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:" ده‌بێت حکومەتی نوێی عێراق كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات

ئەمڕۆ هەینی 21-01-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە حکومەتی نوێی عێراق كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ گرنگه‌ له‌ كاتى خۆيدا ئه‌نجام بدرێن".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران کە لە رۆژی 09-01-2022 بەڕێوەچوو و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ عێراق و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به‌ تێگه‌يشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه‌، ئەو هەنگاوەش بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكومه‌تێك كه‌ بتوانێت ئاڵنگارییەکان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار