دوای چاوەروانیەکی زۆر حکومەت نەوت بەسەر ئاوارەکاندا دابهشدهکات

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
دوای چاوەروانیەکی زۆر حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکاندا،هەرخێزانێک بڕی 100 لیتری پێ دەدرێت وەجبەی دوومیش بڕی 100 لیتر دابهشدهکات.
ئەسکەندەر موحەمەد ئەمین، بەرێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە پارێزگای دهۆک بە هاوڵاتی ی وت:"هەموو ساڵێک لسەرەتای وەرزی زستان داوا لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەکەین کە بەشە نەوتی ئاوارەکان دابین بکەن".
ئەمساڵ بەهۆی چەند رێکارێکی کارگێری دابەشکردنی نەوت دواکەوت.
بەرێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق وتیشى:"دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش دوو رۆژ وەزارەتی کۆچ کۆچبەران بڕیاریدا بەدابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکان، لەدوێنێ وە دەستمان بەدابەشکردنی نەوت کردوە لەکەمپی ماملیان لە سنوری قەزای شێخان" .
ناوبراو ووتیشی"وەجبەی یەکەم 100لیتر بەبێ بەرامبەر دەدەینە هەر سەرۆک خێزانێک، ئەو ئاوارانەی نەوت وەردەگرن ژمارەیان 27هەزار و 200خێزانە کەبەسەر 16کەمپ دابەش کراون"

