تەندروستی ئاماری پێنج رۆژی رابردووی كەوتنی بەهۆی بەفرەوە راگەیاند

زیاتر لە هەزار و 500كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی 47 كەس بەھۆی رووداوی كەوتنەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە .

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئامارێك لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ھەزار و 634 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 619 كەسیان داخڵ كراون و چارەسەریان پێدراوە.

وەك تەندروستی سلێمانی ئاماژەی پێداوە، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی 47 كەس بەھۆی رووداوی كەوتن و و 18 كەسی تر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار