عەلی حەمەساڵح: لە 75%ی خەڵکی کوردستان نەوتی سپی وەرنەگرتووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عەلی حەمەساڵح رایگەیاند:"لە 75%ی خەڵکی کوردستان نەوتی سپی وەرنەگرتووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت زستان تەواو دەبێت و زۆرینەی خەڵک وەریناگرن".
عەلی حەمەساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تا ئێستا 69 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە، لەکاتێکدا 259 ملیۆن لیترمان پێویستە واتە لە 75%ی خەڵکی کوردستان نەوتی سپی وەرنەگرتوە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت زستان تەواو دەبێت و زۆرینەی خەڵک وەریناگرن".
ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان وتیشی:"بەرهەمی ناوخۆیی بەنزین 950 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، تەنها دو کۆمپانیا تەحەکومی پێوە دەکەن، و ساڵێکە داوادەکەم یەک لیتر بۆ سلێمانی نەنێردراوە".
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەندێک شوێن بەنزینی 690 ساختە دەکەن و شتێکی خراپی لێدەردەچێت کە نەفتا و میسانۆڵ و کۆمەڵێک مەوادی دیکە تێکەڵ دەکەن و شتێکی خراپی لێدەردەچێت کە زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، داوای ئیجرائاتمان کردوە، بەڵام ئێستاش لە هەندێک شوێنی هەولێر هەیە.

