وەزیری دارایی بنكەیەكی گومرگی دیكە دەكاتەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وهزارهتی دارایی و ئابوری بڕیاری گومركی سهبارهت به كردنهوهی بنكهی گومركی تیلهكۆ له سنوری ئیدارهی گهرمیان دهركرد.
لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی (٥) لە یاسایی گومرگی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤ی هەموارکراو بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیاردرا بە دامەزراندنی بنکەی گومرگی بەناوی ( بنکەی گومرکی تیلەکۆ) لە مەرزی تیلەکۆ بۆ ئەنجامدانی هەڵس و کەوتی گومرگی پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
لە نووسراوەکەدا هاتووە ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمی وەقائیعی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

بابهتی پهیوهندیدار
