حوسییەکان هەڕەشەی فراوانكردنی هێرشەكانیان دەكەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چەکدارانی حوسیی یەمەن رایانگەیاند:" هێرشیان کردووەتە سەر سعودیە، ئەبوزەبی و دوبەی".

چەکدارانی حوسی لە راگەیێندراوێکدا هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆسەر ئیمارات کردو حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند بە مووشەک و درۆن هێرشییان کردووەتەسەر ئەبوزەبی و دوبەی، حکومەتی ئیماراتیش دەڵێت دوو مووشەکیان پووچەڵکردووەتەوە   و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن، رایگەیاند چەند مووشەکێکی بالیستیان ئاراستەی فرۆکەخانەی زەفرە لە ئەبوزەبی ئیمارات کردووە.

یەحیا سەریع وتیشی بە درۆن هێرشیان کردووەتەسەر سەر چەند پێگەیەکی سەرەکی و گرنگ لە شاری دوبەی بەبێ ئەوەی ناوی پێگەکان بهێنێت.

وتەبێژەکەی حوسییەکان ئەوەشی خستەڕوو، "ئامادەین بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەمان لە قۆناغی داهاتوودا و بە هێرش و گرژی رووبەڕووی هەموو هێرش و گرژییەک دەبینەوە."

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئیمارات رایگەیاند دوو مووشەکی بالیستیان پوچەڵکردووەتەوە لە ئەبوزەبی و هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

وەزارەتی بەرگری ئیمارات ئەوەشی خستەڕوو کە ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش و هەڕەشەیەک لەلایەن حوسییەکانەوە و هەموو هەنگاوێک دەنێت بۆ پارێزگاری کردن لە وڵاتەکەیان.

ئەمە لەکاتێکدا کە هەفتەی رابردوو حوسییەکانی یەمەن هێرشێکی موشەکی و درۆنیان کردە سەر پاڵاوگەی موسەفەح لە ئەبوزەبی و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، دواتر لە وەڵامدا هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە چەند هێرشێکی ئاسامانی ئەنجامدا بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە چەند شارێکی و تێیدا نزیکەی ١٠٠ کەس کوژران کە بەشێکی زۆریان هاوڵاتی مەدەنی بوون.وە. یەحیا سەریح، وتەبێژی چەکدارانی حوسی دەڵێت، "ئامادەین بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکەمان لە قۆناغی داهاتوودا و بە هێرش و گرژی رووبەڕووی هەموو هێرش و گرژییەک دەبینەوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار