سبەینێ‌ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"  سبەینێ‌ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند:" یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت و لە رۆژانی داهاتووشدا خشتەی نوێی مووچەی وەزارەت و دەستەکانی دیکە دابەشدەکرێت. 

رۆژی 19ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەش حکومەت دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات. 

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار