موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند :" سوورین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگامان بۆ هەمووان کراوەیە".
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند: "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جارێکی دیکە بێگەردی و سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و ملکەچ نەبوو بۆ ئەو گوشارانەی لە لایەن هێزە سیاسییەکانەوە ئاراستەی دەکرا".
سەدر دووپاتیکردەوە سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و لە هەمانکاتدا دەرگایان بۆ هەمووان کراوەیە.
سەدر نووسیویەتی: "هەمووان برای ئێمەن ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بن یاخود بایکۆت بکەن، مادام کار بۆ چاکسازی و عێراق دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 25-01-2022 دادگەی فیدراڵی لە دووەمین دانیشتنیدا تانەکانی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بە یاسایی لە قەڵەمدا.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە رەوتەکەی خاوەنی 73 کورسییە لەم خولەی پەرلەمان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی " زۆرینەی نیشتمانی" دایە.

