وەزیری پلاندانان: دادپەروەری پەیرەو دەكەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایگهیاند:" لەدارشتن و دیاری كردنی بودجە و پرۆژەكان، وەزارەتی پلاندانان دادپەروەری پەیرەو دەكات بەشێوەیەك پرۆژەكان خزمەت بە دانیشتوانی هەرێم بگەیەنێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی ، دهۆك ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و گەرمیان كۆبووە.
وەزارەتی پلاندانان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"لەوكۆبونەوەیە گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەكان كرا بەتایبەت پرۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ، وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند لەدارشتن و دیاری كردنی بودجە و پرۆژەكان وەزارەتی پلاندانان دادپەروەری پەیرەو دەكات بەشێوەیەك پرۆژەكان خزمەت بە دانیشتوانی هەرێم بگەیەنێت."
دارا ڕەشید داوای كرد لیستی پرۆژەكان ئامادەبكەن بەمەرجێك پرۆژەكان سوود بە هاوڵاتیان بگەیەنێت و بەجێبەجێكردنی لەخزمەت دانیشتوان بێت."
دواتر تاوتوێ پرۆژەی هاوبەشی كەرتی گشتی و تایبەت (PPP) كرا كە وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی دەكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەكان بۆ ئەمەش داوا لە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان كرا بە گوێرەی پێویستی پرۆژەكان دیاری بكەن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت.
پاشان پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان راوبۆچونیان لەبارەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاكان پێشكەشكرد.

