ئیسماعیل قائانی گەیشتە بەغدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران گەیشتۆتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی سیاسی شیعە کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، سەرچاوەیەک بەئاژانسی ڕوسیا تودەیی ڕاگەیاندووە: "ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئەمرۆ بەیانی گەیشتۆتە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی سیاسی شیعە کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق"
پێشتریش دوو جار ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆبوه‌ته‌وه.
هاوکات، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سەدرو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، قائانی سه‌ردانی حه‌نانه-ی له شاری نه‌جه‌ف كرده‌وه و كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدا.