سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی کۆریای باشوور کۆبوونەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له چۆی کوان ژین، كۆنسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور له هه‌ولێر كرد كه ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتايى دێت.
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا "نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاسى كار و هه‌و‌ڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆرياى باشوور و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به رۆڵى تيمى زه‌يتوونى سه‌ربازيى كۆرى و ئاژانسى كۆيكا و گه‌ل و حكومه‌تى كۆرياى باشوورى كرد كه هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كورستان كردووه.
هەروەها چۆی کوان ژین، كۆنسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور سوپاس و پێزانينى بۆ " نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا، هاوكار و پشتيوانى بوون و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان بن."

