كازمی سەردانی سنووری عێراقی لەگەڵ سوریا كرد لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی سەربازی لە سنوورەكە كۆبووەتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق بڵاویانكردەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی و پاراستنی سنورەكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سنورەكانی عێراق و سوریای كردووە.

وەك ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان پێداوە، مستەفا كازمی بەیاوەری جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند ئەفسەرێكی سوپا سەردانی سنوری سووریای كردووە. لەسەردانەكەیدا بۆ سنووری سوریا كازمی لەگەڵ ئەو فەرماندانەی سوپای عێراق كۆبووەتەوە كە چاودێری سنورەكانی نێوان عێراق و سوریا دەكەن.

سەردانەكەی كازمی بۆ سنووری سوریا لەكاتێكدایە ماوەی هەفتەیەكە داعش هێرشیكردووەتە سەر زیندانی پیشەسازی لە حەسەكە،بەڵام هێرشەكەی شكستیهێنا و دەنگۆی هەڵاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش بۆ عێراق هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار