سوپای توركیا لەسەر سنووری باكوور و رۆژئاوای كوردستان تەقەیان لەهاوڵاتییەك كرد و كوشتیان
هاوڵاتیەكە لەسەر كێڵگەكەی خۆی سەرقاڵی كاركردن بووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای توركیا لەسەر سنووری رۆژئاوا و باكووری كوردستان تەقەیان لە هاوڵاتییەكی كورد كرد و كوشتیان.
بەپێی هەواڵێی ئاژانسی هاواری رۆژئاوای كوردستان، دوێنێ هاوڵاتییەكی تەمەن 26 ساڵ كە لە كێڵگەكەی خۆ لە گوندی كۆر عەلی لە ڕۆژئاوای شاری كۆبانێ كاری دەكرد، لەلایەن سوپای توركیاوە تەقەی لێكراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وەك ئەو ئاژانسە دەڵێت :محەمەد ئەحمەد باوكی چوار منداڵ بووە و لە كێڵگەكەی خۆیدا كاری كردووە و سەربازانی توركیا كردوویانەتە ئامانج و كوشتوویانە، تەرمەكەشی لەلایەن كەسوكارەكەیەوە رۆژێك لە دوای كوژرانی بەخاك سپێردراوە.
كۆبانێ لەم مانگەدا چەندین جار لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا و تۆپخانەكانی سوپای توركیا كراوەتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەك هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.

بابهتی پهیوهندیدار
