عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی قاچاخچیی باشماخم بردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاش ئەوەی عەلی حەمەساڵح سکاڵای لەسەر تۆمار کرا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی كۆمەڵگای باشماخ بە تۆمەتی ئەوەی لەسەر دۆسیەی قاچاخیی زانیاری ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە؛ ئەمڕۆ پەرلەمانتارەکە ڕایگەیاند دۆسیەکەی بردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2022، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کە دۆسییەکەی لە بەردەم دادوەری دادگای پێنجوێن بردووەتەوە.
پاش ئەوەی لە 14ی کانوونی یەکەمی 2021 دادوەر داوای پارێزبەندی لە سەرۆکی پەرلەمان کرد و دۆسیەکە برایە دادگا، لە ڕۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2022، بێتاوانیی عەلی حەمەساڵح سەلمێندرا.
لە هەژماری تایبەتی خۆی، عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، "ڤیدیۆ و وێنەی 38 بارھەڵگرمان خستەڕوو، کە ژمارەی بارھەڵگرەکان دەرچوو بوون، دوای ئەوەی لە سیستمی گومرگی لێکۆڵینەوە کرا، 36 بارھەڵگریان گومرگیان نەداوە، واتە بە "قاچاخ" داخڵ بوون".

