هەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی ڕاگەیاند یەكێكیان خەڵكی سلێمانییە

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26-01-2022 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە- لە راگەیێندراوێکدا ناسنامەی پێنج شەڕڤانی بە ناوەکانی (رەوان عەلی، سوڵتان داڤچک، مەد بارش کەسیجی، مەلیک ئەرسلان و دەلیل تەکین) بڵاوکردەوە. 

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رەوان عەلی لەدایکبووی سلێمانییە و نازناوی ئەکین کوردستانی لە ریزەکانی پەکەکە هەبووە و، ناوی دایکیشی پەرژینە. 

چوار کەسەکەی دیکە کە ناویان بڵاوکراوەتەوە لەدایکبووی باکووری کوردستانن و خەڵکی شرنەخ، جۆلەمێرگ، بەدلیس و ئیلێهـن.

ناسنامەی شەهیدەکان:

ناسناو: ئەکین کوردستان

ناو و پاشناو: ڕوان عەلی

دایک و باوک: پەرژین و عەلی

شوێنی لەدایکبوون: دەربەندیخان/سلێمانی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧/ هەفتانین

ناو: ستێرک کائوڕۆژ

ناو و پاشناو: سوڵتان داڤچیک

دایک و باوک: فاتمە – جەمیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧/ هەفتانین

 

ناسناو: مەد مەزداهـ

ناو و پاشناو: مەد بارش کەسیجی

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: قادر/ بەرهەم

کاتو  شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧/ هەفتانین

ناسناو: ڕۆستەم گارزان

ناو و پاشناو: مەلیک ئەرسەلان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: فاتمە – مەندوهـ

کات و شوینی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧/ هەفتانین

 

ناسناو: چیاگەر دەلیل

ناو پاشناو: دەلیل تەکین

شوێنی لەدایکبوون: ئێلـهـ

دایک و باوک: کەزیبان-مەدەنی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧/ هەفتانین

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار