عێراق 23یەمین گەندەڵترین وڵاتی جیهانە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" دانیمارک، فینلاند، نەرویج، سەنگافورە، سوید، سویسرا، هۆڵندا، لۆکسمبۆرگ، ئەڵمانیا لەریزبەندی باشترین وڵاتانی جیهانن بۆ شەفافیەت و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی". "عێراقیش  23یەمین گەندەڵترین وڵاتی جیهانە".

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا پرسی گەندەڵی بابەتێکی جێگەی ناکۆکییە لەنێوان وڵاتان و کێشەکانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی تایبەت بەم پرسە بەردەوام بون و لەهەندێک وڵاتیش سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

لەراپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەو وڵاتانەی ئازادییە مەدەنییەکان  و مافەکانیان تێدا پارێزراوە و خاوەن دامەزراوەی دەوڵەتی بەهێزن لەگەڵ بونی سیستەمی دیموکراسی لە حکومڕانییەکەیاندا کەمتر گەندەڵیان تێدا تۆمارکراوە، بەپێچەوانەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکور و ناوەڕاستی ئەفریقا کەمتر دامەزراوەکانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵییان تێدا کارایە.

 لەریزبەندییەکەدا باس لەوەکراوە، دانیمارک، فینلاند، نەرویج، سەنگافورە، سوید، سویسرا، هۆڵندا، لۆکسمبۆرگ، ئەڵمانیا لەریزبەندی باشترین وڵاتانی جیهانن بۆ شەفافیەت و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.

ریزبەندییەکە بەسەر ئاستی یەکەم (88) پلە ، ئاستی دوەم 86  پلە دابەشکراوە و 20 وڵاتیش کەوتونە دەرەوەی ریزبەندییەکە و بە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان دیاریکراون، لەریزبەندییەکەدا ئیمارات یەکەم وڵاتی عەرەبییە لەڕوی شەفافیەت و لەپلەی 24 دێت لەئاستی جیهان، دوای ئەویش قەتەر دوەم وڵاتی عەرەبییە و لەپلەی 31 دێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار