دواجار هەسەدە بەندینخانەی غوێرانی بەتەواوی كۆنترۆڵ كرد دوای شەش رۆژ پێكدادان داعش نەیتوانی ئامانجەكەی پبپێكێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دواجار بەندیخانەی غوێران لەحەسەكە كۆنترۆڵكرایەوە و هیزەكانی سوریای دیموكرات توانییان دوای شەش رۆژ دەست بەسەر تەواوی بەندیخانەكەدا بگرنەوە .

بۆ شەشەم رۆژی لەسەریەكە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەردەوامبوون لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بۆ پاككردنەوەی شوێنە كۆنتڕۆڵكراوەكان و دوجار توانییان كۆتایی بە شەڕەكە بهێنن.

اوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هێزەكانیان سەركەوتووبون لە كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوەتی بەندیخانەی غوێران.

بەپێی بەیاننامەكە، هەسەدە باسی لەوە كردووە لەچوارچێوەی هەڵمەتی "هێزی گەل"ی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان بەتەواوی بەندیخانەی غوێرانیان لە حەسەكە لەدەست چەكدارانی داعش سەندەوە.

هاوكات فەرھاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی ھەسەدە، ڕایگەیاندووە، تەواوی بەندیخانەی غوێرانیان كۆنتڕۆڵكردەوە و سەرجەم تیرۆریستەكانی داعشیش خۆیان ڕادەستی ھێزەكانیان كردووە.

بەپێی دواین ئامار تا ئێستا زیاتر لە هەزار چەكدار دەستگیر كراون و ٢٣ كارمەند و شەڕڤان كە دیل بوون ئازاد كراون. بەپێی ئاماری روانگەی سوری، ژمارەی قوربانییەكان لەم شەڕە شەش رۆژییەدا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٨١ كوژراو كە ١٢٤یان داعشن و ٥٠یان شەڕەڤان و هاوڵاتی مەدەنین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار