بڵێسە جەبار فەرمان: سیاسەتی پارتی لەوانەیە بتوانێت سیاسیەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت، بەڵام لە کۆتایدا دەبێت ملکەچی شەقام بن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" ئەم سیاسەتەی پارتی  کەپەیڕەوی دەکات، تورەکردن و لێکترازانی زیاتری ھەردوو شەقامی لێدەکەوێتەوە، لەوانەیە بۆ ماوەیەک بتوانێت سیاسیەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت، بەڵام لە کۆتایی دا ئەو سیاسیانەش دەبێت ملکەچی شەقامی خۆیان بن.''

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2022، بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هاوکات ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ''عیراق وڵاتێکی فرە نەتەوەیەو لە دێرزەمانەوە ھەوڵدراوە برایەتیەک لەنێوان پێکھاتەکانیدا بچەسپێنرێت ولە ئێستاشدا سیاسەتی دروست و ستراتیژی دەبێت بە ئاراستەی نزیک کردنەوەی شەقامی عەرەبی و عیراقی بێت لە شەقامی کوردی.'

دەشڵێت، ''ئەم سیاسەتەی پارتی دیموکراتی کوردستان کەپەیڕەوی دەکات، تورەکردن و لێکترازانی زیاتری ھەردوو شەقامی لێدەکەوێتەوە، لەوانەیە بۆ ماوەیەک بتوانێت سیاسیەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت، بەڵام لە کۆتایی دا ئەو سیاسیانەش دەبێت ملکەچی شەقامی خۆیان بن.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''پێشتر پارتی بە کاندید کردنی فواد حسین ھەموو شەقامی عێراقی دژی خۆی ھاندا، بەوەی کە دەوترا مسعود بەرزانی سکرتێری خۆی ناردوە بیکات بە سەرۆکی ھەموو عێراق، شەقامی عیراقی ئەمەی بە ئیھانەیەکی گەورە زانی و دەنگیان نەدا بەوەی سکرتێری کاک مسعود ببێت بە سەرۆککۆمار.''

ئەوەشی نوسیووە، ''ئێستاش ھەمان سیناریۆ دوبارە دەکاتەوە بەوەی کەسێک کاندید کردوە کە ناوو ناوبانگی لە رووی قانونیەوە باش نیەو لەسەر گەندەڵی متمانەی لێوەرگیراوە لەپەرلەمان ئەمە لەلایەن شەقامی عەرەبیەوە بە ئیھانەیەکی گەورە وەرگیراوە و بەم شێوەیە ناکۆکیەکانی کورد و عەرەب گەورەتر ئەبێ.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار