کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێر بەفر دەبارێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێرو لەگەڵ  ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری هەردوو پارێزگاکە دەبارێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە: '' ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێرو لەگەڵ  ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری هەردوو پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو بەگشتی 6 پلە ژێر سفرە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 8 پلەی سیلیزییە''.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشخراوەتەڕوو: '' لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 6 پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو پلەی سیلیزی دەبێت''.

کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە:'' لە کەرکوک باران دەبارێت، لە هەڵەبجەش لای ئێوارەوە بەفر بارین دەست پێدەکات". دەشڵێت:" ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 5 پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 8 پلەی سیلیزییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار