وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانكۆكانی بڵاوكردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتیی ھەرێمی كوردستان ریزبەندی زانكۆكانی ھەرێمی بڵاوكردەوە، بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ریزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانی لە ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی لیستی ریزبەندی زانكۆكان، زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە و زانكۆی سەڵاحەدین و دھۆك لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە زانكۆی ھەولێری پزیشكی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی ھەولێر و زانكۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا حەوتەمیان ھەیە، زانكۆكانی نەورۆز و جیھان و زانكۆی ئەمریكی و زانكۆی سۆران پلەی ھەشتەم تا دەیەمیان ھەیە. لەهەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ریزبەندییەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردووەتەوە، لەكۆی 25 زانكۆ 11 زانكۆیان ئەهلین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار