هەسەدە: ٩٠ داعش خۆیان لە ژووی تاکەکەسیی گرتوخانەکەدا حەشارداوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەسەدە ڕایگەیاند، کە ٦٠ بۆ ٩٠ داعش لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتوخانەی سەناعەدا خۆیان عاسیی کردووە و هێزەکانمان داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵویکردەوە، “دوای ئەوەی هێزەکانمان گرتوخانەی سەناعەیان بەتەواویی کۆنترۆڵ کرد و سێ هەزار و ٥٠٠ داعشی زیندانەکە خۆیان ڕادەستکردەوە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان کرد لە گرتوخانەکەدا”.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئاشکرابوو، کە ٦٠ بۆ ٩٠ داعش خۆیان لە ژووی تاکەکەسیی زینداندا حەشارداوە، هێزەکانمان داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئەگەر وەڵامی بانگەوازییەکەیان نەدایەوە، هێزەکانمان بەگوێرەی پێویست هەڵسوکەوت دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار