پەرلەمانی عێراق یەكەم رۆژی كۆبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرد هێشتا یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی حەوتی شوباتی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە پارتی و یەكێتی هێشتا ڕێكنەكەوتوون لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار و خەریكی لۆبی كردنن بۆ كاندیدەكانیان، دوو رۆژیشە وەفدی ئەو دوو حزبە بەجیا لەبەغدان.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی 31 ی ئەم مانگە واتە دوو شەممەی داهاتوو ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت دوای تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكانی تایبەت بە كاندیدكراوانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەپێی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ژمارە هەشتی ساڵی 2012 .

هەر بەپێی بەیاننامەكەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی حەوتی شوباتی داهاتوو وەك كاتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دیاریكراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.

تەنیا 11 رۆژ ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی كە بەپێی دەستوور دەبێت سەرۆككۆماری عێراقی تێدا هەڵبژێردرێت، ئەو پۆستەی كە وەكو عورفێكی سیاسیی پشكی كوردە، یەكێتی و پارتی كەوتوونەتە ململانێیەكی قووڵی سیاسییەوە بۆ بەدەستهێنانی و ئێستا لە بەغداوە كاری بۆ دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار