وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پلەدارانی یەكەی 70 ی یەكێتی هاوتای یەكەی 80 ی پارتی كرد

لەراگەیەندراوێكدا وردەكاری هەنگاوەكە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە خراوەتەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە جیاوازی مووچەی پێشمەرگەو پلەدارانی یەکەی 70 بەستراوە و هاوتای یەكەی 80 كراوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنووسراوی ژمارە 756 لەرۆژی 16ی کانوونی دووەم، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە.

 تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70 )هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی یەكی ساڵی 2022 وە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار