لەقەڵادزێ 500 كەس توشی یەك ڤایرۆس بوون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە قەڵادزێ نزیکەی 500 کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون وەزیری تەندروستی هەرێم سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد و رایگەیاند:" نەخۆشی سکچون و رشانەوە کە لەئێستادا لەم سنورەدا بڵاوبوەتەوە نەخۆشییەکی نوێ نیە و جۆرەها جۆری هەیە کە دەگوازرێتەوە، بۆیە بڕیاردراوە روپێوی فراوان و پشکنینی تاقیگەیی بکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی شوباتی 2022، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد و رایگەیاند:" پشکنینی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و هەندێک جۆری خۆراک دەکرێت کە بەهۆی پاکرانەگرتنیان دەبنەهۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی سکچون و رشانەوە، ئەوە جگە لەپشکنینی بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە لە قوتابخانەکان و ناوچەکان بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکارو شوێنی بڵاوبونەوەی پەتاکە.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا داوا لەهاوڵاتیان دەکەن سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە بەپاکی رابگرن، ئاو پێش خواردنەوەی بەباشی بیکوڵێنن و سەوزە و میوەش بەجوانی پاک بکەنەوە، دواتریش رێنمایی دیکەی تایبەت بە خۆپاراستن لەم پەتایە بڵاودەکەنەوە.

