دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی جێهێشت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

لةئيَستادا زیاتر لە كاتژمێرێك بەسەر كاتی ئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەمڕِۆی پەرلەماندا تێپەڕیوە، بەڵام ژمارەیەكی كەمی پەرلەمانتار چونەتە هۆڵی پەرلەمانەوە.

پاش ئەوەی دوێنێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیاریکرد، لە ئێستادا بەشێک لە فراکسیۆنەکان گەیشتنە بینای پەرلەمانی عێراق.

لەگەڵ ئەوەشدا زەنگی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە لێدرا بەڵام لەبەر كەمی ژمارەی پەرلەمانتاری ئامادەبوو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی جێهێشت.

هاوكات سۆران عومەر سەرۆكی فرامسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: لەکۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار تەنھا ٥٨ پەرلەمانتار چوینە ھۆڵی کۆبوونەوە.

لە پێشتردا، هەریەک لە فراکسیۆنی سەدر و هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی بڕیاریاندا، بەشداری دانیشتنەکە نەکەن.

بۆ تەواوبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، دەبێت لەکۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار، ٢٢٠ پەرلەمانتار ئامادەبن.

دوێنێ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رێوشوێنەکانی دیاریکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگرت، کە پەیوەندیدارە بە کەیسی لێسەندنەوەی متمانە کاتێک وەزیری دارایی عێراق بوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار