داوا دەكرێت نێچیرڤان بارزانى ببێتە سەرۆك كۆمار

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایگه‌یاند: " موقته‌دا سه‌در داوای‌ له‌ نێچیرڤان كردوه‌  خۆی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات.

مەشعان جبوری، په‌رله‌مانتارو كه‌سایه‌تی‌ ناسراوی‌ عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند: "ئەگەر دادگای فیدراڵی هۆشیار زێباری رەتبکاتەوە، ئەگەر هەیە پارتی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ یان فوئاد حسێن کاندیدبکات، چونکە موقتەدا سەدر بەفەرمی‌ داوای لە نێچیرڤان بارزانی‌ کردوە خۆی کاندید بکات".

جبوری ده‌شڵێت: "لەسبەینێوە جارێکی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی‌ سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە، بۆیە پێویستە پارتی‌ کاندیدی یەدەگی هەبێت، چونکە ئەگەر هەیە کێشەیەک بۆ کاندیدبونەکەی‌ هۆشیار زێباری دروستبێت".

پێشتر لەکاتی‌ سەردانەکەی‌ بۆ لای موقتەدا سەدر، سەدر بەفەرمی‌ داوای لەنێچیرڤان بارزانی‌ کردوە خۆی کاندیدبکات، به‌ڵام نێچیرڤانی‌ بارزانی‌ تائێستا ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نیشان نه‌داوه‌.

 موقتەدا سەدر، زیاتر لەژێر کاریگەری‌ لایەنگرانی‌ خۆیدایە، بۆیە پرسی‌ بە پارتی‌‌ و سیادە نەکردوە کە بایکۆتی‌ کۆبونەوەی‌ پەرلەمان بکات، بەڵام سەدر بەبارزانی‌ راگەیاندوە، کە پابەندی هەموو ئەو شتانەیە کە بەیەکەوە لەسەری‌ رێککەوتون.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ سه‌درو نێچیرڤان بارزانیشدا، سەدر پێیوابوە کە هۆشیار زێباری کێشەی یاسایی هەیە، بۆیە وتویه‌تی‌، تا دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە بایکۆتی‌ دانیشتنی‌ پەرلەمان دەکات.

هاوكات عەرەفات کەرەم، په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ پێشوی‌ پارتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، هیچ کێشەیەک لەسەر کاندیدبونی‌ هۆشیار زێباری نییە، وتوشیه‌تی‌:"کاندیدی‌ ئێمە هەر هۆشیار زێبارییەو نایگۆڕین‌ و سورین لەسەر کاندیدکردنی‌ زێباری، چونکە ئەوە تەنها کاندیدی پارتی‌ نییە، بەڵکو کاندیدی‌ هاوپەیمانێتی‌ ئێمە و سەدر و سیادەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار