کۆشکی سپیی: ڕوسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری ڕاوێژکارێکی ئاسایشی نیشتیمانیی کۆشکی سپییەوە رایگەیاند:" بەم نزیکانە ڕوسیا هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا، بەڵام هێشتاش ئەمریکا و هاوپەیمانانی هەڵبژاردەی ڕێککەوتنی دیپلۆماسیی دەخەنە بەردەم مۆسکۆوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی شوباتی 2022، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی کۆشکی سپی، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "جەنگ لەم چەند ڕۆژەدا، یاخوود لەم چەند هەفتەیەدا ڕوودەدات، بەڵام دەرگای گفتوگۆی دیپلۆماسیی دانەخراوە". 

لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی، "ئەگەر جەنگ ڕووبدات، ئەوا خەسارەیەکی گەورەی مرۆیی لە ئۆکرانیا ڕوودەدات؛ بەڵام ئێمە بڕوامان وایە و بەپێی ئەو ئامادەکارییانەی بۆ وەڵامدانەوە دەمان بێت، ڕووسیا باجێکی ئێجگار گەورە دەدات". 

تا ئێستاش ڕێککەوتنی دێپلۆماسیی دەرگایەکی کراوەیە؛ وڵاتانی ئەوروپاش هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک دەدەن؛ بۆ ئەم مەبەستەش ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ڕووسیا دەکات و لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی کە ڤڵادیمێر پوتینە، کۆدەبێتەوە؛ سبەی سێشەممە 8ی شوباتی 2022، سەردانی ئۆکرانیاش دەکات و چاوی بە سەرۆکی ئۆکرانیاش دەکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار