وەزارەتی دارایى لەبارەی موچەوە روونکردنەوە دەدات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ وەزیری دارایی هاتە سلێمانی و سەردانی دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخى کرد و رایگەیاند:" هەوڵی چارەسەرکردنی كێشەكانی خاوی دابەشکردنی موچە دەدەین".
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی شوباتی 2022، وەزارەتی دارایى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "ئامانجى سەردانەکەى وەزیرى دارایى بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى رێکارەکان و تاوتوێکردنى میکانیزمى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و زیادکردنى داهات لەو دەروازە سنورییە."
باسی لەوەشکردووە: "ئەم سەردانە بە ئامانجى باش راییکردنى کاروبارى هاوڵاتییان و تاوتوێکردنى کێشە و ئاڵنگارییەکانى بەردەم دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چارەسەرکردنیانە."
لەکاتێکدا تەواوی موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

