مەزڵوم عەبدی: مەترسی و هەڕەشەکانی داعش زیادیان کردووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ''ھەسەدە'' رایگەیاند: " مەترسی و هەڕەشەکانی داعش لەناوچەکە زیادیان کردووە، ئەگەر ڕێکاری پێویست نەگیرێتەبەر جارێکی دیکە گەشەدەکاتەوە".

ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022، مەزڵوم عەبدی  فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ''ھەسەدە'' لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێس ڕایگەیاندووە:" مەترسییەکانی داعش هێشتا زۆرن "ئێمە بە داعش دەورەدراوین چەندین جار ئەمەمان وتووە، ئەگەر ئێستا هەوڵنەدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش جارێکی دیکە بڵاودەبنەوە. دەشڵێت، ئێمە ڕێکارە بەپەلەکانیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە چالاکبوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش، بەڵام ڕێکخراوەکە سەلماندی کە "لەدۆخی یاخیبووندا نەرمی نانوێنێت”.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات باسی لەووشكردووە:  "ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر لەوانە، چۆڵکردنی ئەو ناوەندانەی دەستگیرکراوەکانی تێدابووە و ئەگەری هێرشی هاوشێوەیان لەسەربووە، هەروەها ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بەردەوامن لەو ناوچانە و لە حەسەکەش شەوانە هاتوچۆ سنووردارکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکان بەردەوامن".

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوکارییان کردوون بە ئاسانکاری لە تێپەڕین و خزمەتگوزاری لۆجیستی بە هێزەکانی ئەمریکا بەڵام لەسەر زەوی هێزە شەڕکەرەکانمان بەشدارییان نەکردووە وتیشی، "ئاسایش و پارێزراویمان بۆ ئەوانە دابینکردووە کە تێپەڕیون، ئەمە هەموو ئەوەیە کە دەتوانین بیڵێین".

ناوبراو ئەوەشیخستۆتەڕوو: "بەرپرسیارێتیی بەشێک لە هێرشەکەی سەر زیندانی حەسەکە لە ئەستۆ دەگرین”، لەو هێرشەدا 121 لە هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوون و بە خوێناویترین هێرشی داعش دادەنرێت لەدوای ساڵی 2019ـەوە کە ڕێکخراوەکە زۆرینەی ناوچەکانی لەدەستدا عەبدی دەڵێت، "ئەرکەکانمان بەباشی جێبەجێ نەکردبوو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار