گازپرۆمی روسی: هەناردەی گازی سروشتی روسیا بە ناو خاکی ئۆکرانیادا بەردەوامە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند:" خواست بۆ گازی سروشتی بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە و هەناردەی گازی سروشتی روسیا بە ناو خاکی ئۆکرانیادا بەردەوامە".

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئینتەر فاكسی روسی، کۆمپانیای گازپرۆم رایگەیاندووە:" خواست بۆ گازی سروشتی بە گوێرەی گرێبەستە درێژخایەنەکان بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە کە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا (13ـی ئاداری 2022) گەیشتووەتە 40 ملیار مەتر سێجای ساڵانە یاخود 109 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا".

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئاژانسی ئینتەرفاکسی روسی، سەرەڕای گرانبوونی نرخ بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست بۆ گازی سروشتی ژمارەی کڕیارانیش زیادیکردووە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار