لەسەر کێشەی زەویوزار چوار کەس لە گەرمیان کوژران

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە گوندی خاڵەبەو سەر بە قەزای رزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەنێوان دوو بنەماڵە شەڕ روویداوە، جەمال مام ساڵح، قایمقامی رزگاری راگەیاند، چوار كەس كوژراون و دوو بریندارن.

قایمقامی رزگاری گوتی، "كێشەی موڵكداری لەنێوان دوو بنەماڵەكە هەبووە و كەیسەكەیان لە دادگە بووە، بەڵام ئەمڕۆ پێش ئەوەی كەیسەكە یەكلابێتەوە بووە بە شەڕیان و چوار كوژراو و دوو برینداری لێكەوتووەتەوە".

 د. ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار وتى، چوار تەرم هێنراونەتە پزیشکی دادی و حەوت برینداریش هێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 بەپێی زانیارییەکان سێ براو ئامۆزایەک لە گوندی خاڵ بەگ لە سنووری گەرمییان لەکاتی نانخواردندا بوون، چەند کەسێک کە خەڵکی گوندەکەی خۆیانن هێرش دەکەنە سەریان و بە دەستڕێژی گوللە سێ برا و ئامۆزایەکیان دەکوژن و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار