یەکێتی: میران لەژێر کاریگەریی مادە کحولییەکان سوکایەتی بە ئۆتۆمبێلێک کردووە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر وەڵامی قسەکانی میران بەکری دایەوە و دەڵێت، لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان هاتۆتە لای مەکتەبی سیاسی و سوکایەتی بە ئومبیلێک کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.
ڕاگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان – هەولێر، لەبارەی ڕووداوەکەی کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، میران بەکر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو لەژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا سوکایەتیی بە پاسەوانانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە و لە دوای ڕوونبوونەوەی ناسنامەی ناوبراو داوای لێبوردنی لە هێزەکان، بە ڕێزەوە بارەگای مەکتەبی سیاسیی بەجێهێشتووە.
لە ڕوونکردنەوەکەی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دا هاتووە، میران بەکر کاتژمێر 12:30 ی شەو چووەتە کۆڵانی مەکتەبی سیاسیی و لە ژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا، سوکایەتیی بە پاسەوانانی مەکتەبی سیاسیی کردووە.
بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، لەلایەن مەفرەزەی مەکتەب سیاسییەوە ناوبراو براوەتە ژووری ئەفسەری بەرپرس و لە دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەی و داوای لێبوردنکردنی، بەرێزەوە بارەگای مەکتەب سیاسیی بەجێهێشتووە.
لە بەشی کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا باسی ئەوەکراوە، جگە لەوەی بەشکێک لە خەڵکی گەڕەکەکە شاهیدی ڕووەداوەکەن، بەڵگەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەش لەلایان پارێزراوە و هەموو بەڵگەکەکان دەدەنە دەست لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەپێی یاسای سەربازی رێککاری پێویست ئەنجام دەدرێت.
