نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانى ئەو ھێرشە "ترسنۆکانەیە" بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق - یونامى رایگەیاند:" پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانى ئەو ھێرشە "ترسنۆکانەیە" بکرێت".

لە راگەیێندراوێکدا یونامى ئاماژەی بەوە کردووە: "بەتووندى سەرکۆنەى ئەو هێرشە ناڕەوایە دەکەین کە کرایە سەر هەولێر، پێویستە عێراقییەکان بەیەکڕیز بەرەوڕووى هەر کارێک بوەستنەوە کە سەروەریی عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەى يان سەقامیگیرییەکەى پێشێل دەکات."

يونامى دەڵێت: "پێویستە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە بکرێت."

هێرشەکەی سەر هەولێر بە 12 مووشەکی بالیستی بوو. هەر ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکە راگەیاند، بە پاساوى ئەوەى پێگە بۆردوومانکراوەکە، ناوەندێکى نهێنیى دەزگاى هەواڵگریى ئیسرائیل - مۆساد بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار