ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای رونكردنەوە لە ئێران دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند:"  رووداوەکە هێرشە بۆ سەر پرەنسیپی هاوسێیەتیی باشی نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ. لەگەڵ ئەوەشدا "پێشێلکردنی" یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-03-2022 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە کۆبووەوە و لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، داوای روونکردنەوەی روون و راشکاوانەیان لە لایەنی ئێرانی کردووە و چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتیی سیاسیی ئێران دەکات، بۆ رەتکردنەوەی ئەو هێرشە.

ئەنجوومەنەکە دووپاتی دەکاتەوە، رووداوەکە هێرشە بۆ سەر پرەنسیپی هاوسێیەتیی باشی نێوان عێراق و ئێران و پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ. لەگەڵ ئەوەشدا "پێشێلکردنی" یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتریش عێراق رایگەیاندووە، پێشێلکردنی سەروەریی و بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی نێوان وڵاتان و لایەنەکان رەتدەکاتەوە و جەخت لە هەڵوێستی عێراق دەکاتەوە، کە بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ رەتدەکاتەوە.

ئەنجوومەنەکە دەشڵێت، عێراق لە رێگەی دیپلۆماسییەوە داوای روونکردنەوەی روون و راشکاوانەی لە لایەنی ئێرانی کردووە.

ئەنجوومەنەکە دووپاتیکردەوە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشهاتەکان و تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی گەرەنتی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار