یەکگرتوو: نابێت هەرێم بكرێتە مەیدانی ته‌سفیه‌ی حساباتی دەوڵەتان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند:" دژین بە هەوڵی تێکدانی ئارامیی و تۆقاندنی هاوڵاتیان و کردنی هەرێم بە مەیدانی ته‌سفیه‌ی حساباتی دەوڵەتان".

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند:" هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر شاری هەولێر ئیدانە دەکەن و باوەڕیانوایە نابێت رێگە بدرێت هەرێم بکرێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی دەوڵەتان، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەن کاربکەن بۆ ئەوەی  سنورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی و تێکدانی ئاسایشی وڵات دابنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە: "خەڵکی کوردستان شایستەی خزمەت و فریاکەوتنە، نەک ئەمنیەتیشی بکرێتە ئامانج ، بۆیە خوازیارین کە لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێم و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگریی بکەن لەم جۆرە پەلامارانەو سنورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی و تێکدانی ئاسایش و دەستدرێژیی بۆ  سەر بارەگا دبلوماسییەکان دابنين".

 شەوی رابردوو 12 مووشەکی بالیستیکی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاراستەی شاری ھەولێر کران کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. پاشنیوەرۆی ئەمرۆش، سوپاسی پاسدارانی ئیران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار