نەتەوە یەکگرتوەکان: لەساڵێدا ٥٠ کورد لەئێران لەسێدارە دراون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری تایبەتی مافی مرۆڤی سەر بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند:" لەساڵی رابردودا "٢٨٠ کەس لەئێران لەسێدارە دراون‌و ژمارەی لەسێدارەدراوەکانی کەمایەتییەکانیش زیادی کردوە، ٥٠ کورد لەنێو ئەو لەسێدارەدراوانەدان".

جاویدی رەحمان، نوێنەری تایبەتی مافی مرۆڤی سەر بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئێران، رایگەیاند لەنێو ئەو ٢٨٠ کەسەی ساڵی رابردو لەئێران لەسێدارە دراون، ١٠ کەسیان ژنن‌و ٣ کەسیشیان تەمەنیان لەخوار تەمەنی یاساییەوەن.

راشیگەیاند ئەو زیندانیانەی کە دەستگیر دەکرێن زۆربەیان لەژێر ئەشکەنجەدا بەناچار دان بەتۆمەتەکەیاندا دەنێن‌و هەڕەشە لەکەسوکاریشیان دەکرێ کە قسە لەسەر نادادپەروەریی لەسێدارەدانیان نەکەن.

جاوید ئاماژەی بەوەش کرد کە لەساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ١١ زیندانی کورد لەهەلومەرجێکی نادیاردا لەزینداندا کوژراون.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار