لە شەنگال قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز – دهۆك
فەرماندەیی پۆلیسی قەزای شەنگال لە 16 مانگەوە بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.
قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتژمێر12ی شەو تا6 ی بەیانی هەموو رۆژێک دەبێت، بڕیارەکە لەسەرانسەری قەزایەکە جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە پولیسی قەزای شەنگال تایبەت بە هاوڵاتی ی وت:" قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبێل هاوڵاتیان وبازاریشه، دەبێت هەموو کەسێک پێگیر بێت و قەدەغە نەشکێنێت".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد، پێش چەند رۆژێک کۆمەڵێک کەس رۆمانەی دەنگی یان تەقاندەوە. هەروەها خاڵێکی ئەمنی لەشەنگال رووبەروی هێرشی بۆمبی دەنگی بووەتە و وتی:" ئەم جۆرە حاڵەتانە وایکرد بەرێوەبەرایەتی پۆلیس بڕیاری قەدەغە دەربکات" .
لەبارەی كاتی كۆتایهاتنی قەدەغەی هاتووچۆش سەرچاوەكە جەختی لەوەكردەوە: "کاتی هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتۆچوو دیارنیە، لەوانەیه مانگێک بیت یان چەند حەفتەیەک ئەوە دەمێنێتەوە سەر بڕیاری دەزگا ئەمنیەکان، هەرکاتێک پێیان باشبۆ قەدەغەی هاتوچۆو هەڵدەگیرێت".
